ئێران بە شێوەی فەرمی بەشێک لە چالاکیە ئەتۆمیەکانی دەست پێکردەوە

ئەمڕۆ 25 ی بانەمەڕ 15 ی مای ئێران بە شێوەی فەرمی دەستی کردەوە بە چالاکیەئەتۆمیەکانی ،وەک خۆیان دەڵین ئەم چالاکیانە بە پێی دەستووری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نشتیمانی ئێران کەوتۆتەوە گەڕ .

بە پیی ڕاپۆرتی ( ئیسنا ) سەربە دەسەڵاتی ئێران ، بەرپرسێکی ناوەندی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕایگەیاندووە : دەستپێکردنەوەی بەشێک لە چالاکیە ئەتۆمیەکان دەکەونە بەر یاسای ڕێکەوتنی ئەتۆمی بەڵام دەستپێکردنەوەیان دەستووری ئەنجوومەنی ئاسایشی نشتیمانی ئێرانە .

ئەو بەرپرسە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت گوتوویەتی : ڕاگرتنی کاتی و ڕادەی دیاری کراوی پیتاندنی 300 کیلۆگرامی ئۆرانیۆم و هەروەها دابینکردنی ئاوی قورس لە ناوەندی ئەتۆمی ئەراک دەست بە کارەکانیان دەکەن و لە ماوەی 60 ڕۆژ بە پێی دەستوور دەبێت بکەونە گەڕ

Back to top button