فلادیمێر پۆتن : وا باشترە ئێران لە رێکەوتنی ئەتۆمی پاشگەز نەبێتەوە

سەرۆک کۆماری ڕووسیا نەسیحەتی دەسەڵاتدارانی ئێرانی کرد و گووتی وا باشترە لە رێکەوتنی ئەتۆمی بەردەوام بن ، دەنا ئەنجامێکی باشی نابێت و هەموو لایەنێک ئێران بە تاوانبار دەزانن.

بە پێی هەواڵێ ( ئاسۆ شیتێدپرێس ) پۆتن ڕۆژی چووارشەممە 15 ی امی / 25 بانەمەڕ لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ ئەلەکساندێرڤان سەرۆک کۆماری نەمسابە پەیامنێرانی گووت کە ڕێکەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران لە لێواری هەڵوەشانەوەدایە ، بەڵام ئەو نەسیحەتی ڕێبەرانی ئێرانی کرد ، سەرەرای کردارەکانی ئێستای ئەمریکا واباشە ئەوان بەردەوام بن لە سەر ئەم رێکەوتنە.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا هەروەها دەڵێت رووسیا لە دووای دەرچوونی دۆناڵد ترەمپ لە رێکەوتنی ئەتۆمی وڵاتانی 5+1 هیچی لە دەست نایەت بۆ بەردەوامی ڕێکەوتنەکە.

Back to top button