ئه‌گه‌ر بزانی توێكڵی پرته‌قاڵ چه‌نده‌ به‌ سوده‌ هه‌رگیز فڕێی ناده‌یی

پرته‌قاڵ یه‌كێكه‌ له‌ خۆراكیه‌ میوه‌ییه‌كان كه‌ له‌ زستاندا بوونی هه‌یه‌، كه‌ سودێكی زۆری هه‌یه‌ بۆ ته‌ندرووستی مرۆڤ و خه‌ڵكی به‌ شێوه‌یه‌كی باش ده‌یخۆن و زۆرجاریش ده‌كرێت به‌ شه‌ربه‌ت ، برێکی زۆر ڤیتامینی تێدایە بەتایبەتی ڤیتامین سی، بەڵام زۆرمان کاتێک پڕتەقاڵ دەخۆین توێکڵەکەی فرێ دەدەین، چونکە بێ ئاگاین لەوەی سوودەکانی توێکڵەکە لە ناواخنەکەی زیاترە.

ئه‌مانه‌ به‌شێكن له‌ سوده‌كانی توێكڵی پرته‌قاڵ بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ كه‌ پێویسته‌ سوودی لێ وه‌ربگیرێت:-

1/توێکڵی پرتەقاڵ زۆر باشە بۆ پاراستنی تەندروستی گەدە، چونکە کرداری ھەرس خێرا دەکات و ئازاری ناھێڵێت بەتایبەتی ئەو کەسانەی ھەوکردنی گەدەیان ھەیە “قورحە”، غازاتی سک ناھێلێت و لە قەبزی ڕزگاردەکات.

2/توێکڵی پرتەقاڵ دەبێتە ھۆی بەھێزکردنی ئامێری بەرگری لەش دژی نەخۆشیەکان و ڤایرۆسە بڵاوەکانی ژینگە.

3/توێکلی پرتەقاڵ دەتپارێزێت لە توشبوون بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە، چونکە برێکی زۆر ماددەی دژە ئۆکسیدی تێدایە کە دەبێتە ھۆی رێکخستنی چالاکیەکانی لەش.

4/خواردنی توێکڵی پرتەقاڵ دەبێتە ھۆی باشتربوونی باری دەروونی مرۆڤ و نەھێشتنی خەمۆکی و تورەبوون.

5/توێکڵی پرتەقاڵ یارمەتی چالاککردنی سوڕی خوێن دەدات لە لەشدا، ئەمەش دەبێتە ھۆی چالاککردنی ھێز و تواناکان.

6/خواردنی توێکڵی پرتەقاڵ باشترینە یارمەتیدەرە بۆ توانەوەی چەوری لەش و دابەزینی کێش.

7/توێکڵی پرتەقاڵ بەھۆی ئەو ماددە سودبەخشانەی کە لە پێکھاتەکەیدا ھەیە، لەش لە ژەھراوی بوون و ماددەی زیانبەخش دەپارێزێت.

8/بەرگری لەش دژی بەکتریا و میکرۆب زیاد دەکات و لەناویان دەبات، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی دەوالیان ھەیە.

9/ھۆکارێکە بۆ ھێورکردنەوەی مێشک و ئارامکردنەوەی، لەھەمانکاتدا ئاستی ئاسوودەی دەروونت بەرز دەکاتەوە.

10/یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت واز لە جگەرە کێشان بھێنن.

11/توێکڵی پڕتەقاڵ بۆ پێست زۆر بەسوودە و دەبێتە ھۆی گەشانەوە و بریقەدارکردنی، بە خواردنی یان بەکارھێنانی وەک ماسک و ھاڕینی و تێکەڵکردنی لەگەڵ ئاوێتەی تردا.

Back to top button