بەرشەلۆنە یاریزانێكی دیكەی گواستەوە
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئاشكرایكردوە كە ئیدارەی یانەی بلوگرانا سەركەوتو بون لە گواستنەوەی ئەستێرەیەكی دیكە بۆ ریزەكانی یانەكەیان.
رۆژنامە كەتەلۆنییەكە ئاشكرایكردوە كە ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە بە شێوەیەكی تەواوەتی لەگەڵ ئەستێرەی یانەی ئەیاكس ئەمستردامی هۆڵەندی ماتیاس دی لیخت سێ كۆبونەوەیان ئەنجامداوەو رێكەوتن و تەنها ماوە بۆندەكە بەشێوەیەكی فەرمی رابگەیەنرێت.
ئەو رۆژنامەیە ئەوەشی ئاشكرا كردوە.. كە لێكتێگەیشتنی باش هەبوە لە نێوان هەردوولادا زۆر بەخێرای لەسەر خاڵەكانی گرێبەستەكە رێكەوتون، گواستنەوەی ئەو یاریزانە بۆ یانەی بەرشەلۆنە كۆتایی هاتوە دەبێتە دووەم یاریزانی یانەی ئەیاكس ئەمستردام كە لە هاوینی داهاتوودا روو لە یانەی بەرشەلۆنە دەكات.
بارتۆمیۆ سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە راستەوخۆ خۆی بە ئەنجامدانی ئەم گرێبەستە هەستاوە بەهۆی ئەوەی ئەو یاریزانە لای سەرۆكی یانەكە پەسەندەو تواناكانی سەرسوڕهێنەرن، وەك رۆژنامەكەش باسی لێوە دەكات دوای كۆتاییهاتنی یاریی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا بە فەرمی گواستنەوەی ئەو بەرگریكارە بۆ یانە كەتەلۆنییەكە ڕادەگەیەنرێت.