ڤیدیۆ.. پۆگبا لە نێو مزگەوتەكەی پێغەمبەردا دەردەكەوێت
یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلزی ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا پۆڵ پۆگبا لە نوێترین دەركەوتنیدا لە نێو شاری مەككەی پیرۆز دەركەوت كە بۆ ئەنجامدانی عومرە روی لە سعودییە كردوە.
پۆگبای فەرەنسی یەكێكە لە یاریزانە مسوڵمانەكان و پەیوەستە بە ئەركە ئاینەییەكانی و بەرەچەڵەك ئەم یاریزانە خەڵی ووڵاتای غینیاو لە ئێستادا لە شاری مەككەی پیرۆزە بۆ ئەوەی لەم رەمەزانەدا عومرە ئەنجام بدات
دوای كۆتایی هاتنی یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی پریمەرلیگ وەرگرتنی پشوی هاوینە ئەو یاریزانە سودی لەو دەرفەتە وەرگرتوەو لە ڤیدۆیەكدا دەردەكەوێت ئەو یاریزانە لە نێو مزگەوتەكەی پێغەمبەری نازدار (د.خ) لەگەڵ مسوڵمانان بەربانگ دەكاتەوە.
پۆگبا سلڵانە گەشتی سوعدییە دەكات لە پێناو ئەنجامدانی عومرەو ئەمە ساڵی سێیەمە لەسەر یەك ئەو یاریزانە عومرە ئەنجام دەدات.