کەش و ھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان ڕاگه‌یه‌ندرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/5/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ دەبێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی ھەینی 17/5/2019، لە ھەولێر ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لە سلێمانی و کەرکووکیش ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە دھۆک ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، پاشان بۆ نیمچە ھەور دەگۆڕێت، لە ناوچە شاخاوییەکاندا ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە.

Back to top button