چاودێرێكی سیاسی: هیچ مه‌نفه‌زێك نه‌ماوه‌ته‌وه بۆ گۆڕان
خواكوڕك
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كاردانه‌وه و پێشوازی له‌لایه‌ن حزب و كه‌سه‌یه‌تی سیاسی و ناوه‌ندی سیاسی به‌دوای خۆی هێنا، چاودێرێكی سیاسیش ده‌ڵێن گۆڕان ناتوانێت چیتر له پشت په‌رده‌كانه‌وه خۆی بشارێته‌وه.
كارۆخ محه‌مه‌د چاودێری سیاسی ده‌ڵێت، گۆڕان كه‌وتۆته دۆخێكی ئه‌وتۆوه ئیدی ناتوانێت خۆی له‌پشت په‌رده‌ی ناره‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك بشارێته‌وه، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی گۆڕینی سیسته‌مه و ده‌یه‌وێت خزمه‌تێك به‌م هه‌رێمه بكات ئه‌وه مه‌یدانی بۆ كراوه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی درونگ كه‌وتنی هه‌ڵوێستی یه‌كێتی و گۆڕان له‌و باره‌وه ده‌ڵێت، ڕه‌نگه به‌هۆی رێكه‌وتنی سیاسی نێوانیانه‌وه یه‌كێتی بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی بانگه‌وازه‌كه‌ی بارزانیه‌وه دوابخات، به‌ڵام ئه‌مه‌ش هه‌ر ماوه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌بێت و دواتر جێی ده‌هێڵێت.
له‌لایه‌كیتر مەجید ساڵح، هەڵسووڕاوی بزووتنەوەی گۆڕان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ده‌نووسێت، “بزووتنەوەی گۆڕان دەبێ قسەی جددی تێدا بکەن، نەک پرتەوبۆڵەی میدیایی کە وامان لێ دەکات لە بازنەیەکی بۆشدا بسووڕێینەوە و قەیرانەکان کەڵەکە بن و دەرفەتەکان لەبار بچن”.