عه‌لی عه‌ونی: حزبی كوردستانى هه‌یه لە عەرەبەکان تەنگاوترن بۆ ئه‌وه‌ى حکومەتی عێراق بودجەی کوردستان ببڕێت
عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك له‌نووسینێكدا له‌ژێر ناوی ئۆپۆزیسیۆن یا دوژمن ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئەو ھێزە بە ناو کوردستانیانەی پێیان وایە سیاسەتیان لە ھی پارتی جیاوازە، یا خود بە حیساب ئۆپوزیسیونن، لەگەڵ زۆر لە کاراکتەرە دیارەکانیان، لە عەرەبەکان تەنگاوترن .
ده‌شڵێت ئەم حیزب و بەناو کەسایەتییە کوردانە، پەلەیانە حکومەتی عێراق بودجەی کوردستان ببڕێت ، ئەمانە لە جیاتی عەرەبەکانیش دەنگی ناڕازیبوونیان لێ ھەڵساوە و دەڵێن کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان نەوت رادەستی سۆمۆ ناکات بۆ چی عێراق بودجە دەنێرێت بۆ کوردستان ،زۆر سەیر سەریان لێ شێواوە
عه‌لی عه‌ونى ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى لهبهشێكى دیكه‌ى نووسینه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندووه ئەمانە پێیان خۆشە کوردستان وێران ببێت و گەلی کوردستان لە برسان بمرێت، بەس بۆ ئەوەی بڵێن : دیتتان قسەی ئێمە راست بوو و سیاسەتی بارزانی ھەڵە بوو
ده‌شڵێت وەختە ئەو ھێزە بەناو کوردستانیانە لە دژی ناردنی بودجە بۆ کوردستان سەحبی سیقە لە حکومەتی عەبدولمەھدی بکەن ھەقە بۆ ئەو ھێزە خۆ پێ ئۆپوزیسیونانە خولێکی خوێندنی دەستوری عێراق بکەینەوە تا بزانن دەستور لەم بارەیەوە چی دەڵێت.
لهكۆتادا رایدهگهێنێت مادام ھێندە حەزتان لە عێراقی بوونە و حەز لە دۆمینە دەکەن و شارتان پێ ئەمن و ئەمانە بڕۆن سەرێکی دەستوریش بدەن ، حەیاتم.