مەترسی لەسەر گیانی هاووڵاتییان دروست دهبێت، هاوڕێ و دۆستانت ئاگادار بکەوە ئهم جۆرە هێلکەیە نەکڕن
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوا لەهاووڵاتییان دەکا جۆرە هێلکەیەک نەکڕن.
جەمال شکور، بەڕێوەبەری کەرەنتینە لە وەزارەتی کشتوکاڵ بە (کوردستان 24)ی راگەیاند، لە هەولێر 13 کێڵگەی بەرهەمهێنانی هێلکە هەیە و لە دهۆکیش یەک کێڵگە هەیە.
جەمال شکور هەروەها رایگەیاند، دەبێ کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی هێلکە یان کۆمپانیاکان هێمای کۆمپانیا یان شاری بەرهەمهێنەری هێلکەکە و وادەی بەرهەمهێنان و بەسەرچوون، لەسەر هێلکەکە بنووسن.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کشتوکاڵ داوای لە هاووڵاتییان کرد، بەهیچ جۆرێک ئەو هێلکانە نەکڕن، کە کاتی بەرهەمهێنان و بەسەرچوونیان لەسەر نەنووسراوە، چونکە نازانرێ تێکچوونە یان نا.
جەمال شکور هۆشداریی دا کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی هێلکە و رایگەیاند، هەر کێڵگەیەک کاتی بەرهەمهێنان و بەسەرچوون لەسەر هێلکە نەنووسێ، بڕوانامەی تەندروستی بۆ هێلکەکانی ناکرێ و ناتوانێ بەرهەمەکەی هەناردەی شارەکانی عێراقی بکات.