هێزەکانی ئێران بوون بە هۆی گرژی لە کەنداوی عەرەب

 

بەرپرسانی ئەمریکا دابەستن و خۆ تەیار کردنی بەلەمە توندئاژۆکانی ئێرانیان بە مووشەکی تایبەت وەک بەڵگەیەک سەیر کرد کە ئێران دەیەوێت هێرش بکاتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەدا .
ئەم وێنانە لە ڕێگەی مانگی دەستکردی سیخوڕیەوە گەیشتۆتە دەستی ئەمریکییەکان .
نیۆیۆرک تایمز دەڵێت ، دابەستنی چەک و مووشەک لە سەر ئەو بەلەمانە ، نیشانەی ئەوە بووە ئێران بە تەمابووە هێرش بکاتە سەر پاپۆڕ و ناوەندکانی سەربازی ئەمریکا لە کەنداوی عەرەبی و هەروەها دەبوونە هۆکاری مەترسی بۆ رێڕرەوی هەناردەکردنی نەوت ، بۆیەش ئەمریکا بڕیاری دا هێزی تایبەتی خۆی لە ناوچەدا جێگیر بکات .
ئەم سەر چاوە لە زاری بەرپرسانی ئەمرکییەوە کە ناوەکەیان ئاشکرا نەکراوە گوتوویانە ، ئەم کردارەی ئیران بۆتە هۆکاری ئەم بڕیارە چوونکە ئەمریکا پێی وابوو ئێران بیر لەوە دەکاتە پێشتر لەو دەست بوەشێنێت

Back to top button