شاسوار عەبدولواحید دەستگیركرا

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەستبەسەرکرا، ئەوەش دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوە بەردەم دادگای سلێمانی.

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەمڕۆ چوارشەممە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی سلێمانی و بەپێی ماددەی 2 لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی دەستبەسەرکرا.

هەینی رابردو 10ی ئەم مانگە، دەزگای ئاسایشی یەكێتی دانپێدانانی پێنج دەستگیرکراوی نەوەی نوێی بڵاوکردەوە، كە لەسەر سکاڵای شادی نەوزاد، ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەستگیركرابون.

ئەو گەنجانەی کە لە گرتە ڤیدیۆکە ئاسایشدا دەرکەوتن رایانگەیاند، لە ژوری بەڕێوەبەردنی پەیجی فەرمی و نا فەرمی نەوەی نوێ کاردەکەن، کە راستەوخۆ لەلایەن شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەکەوە بەڕێوەدەبرێت.

Back to top button