ئاسایشی ھەولێر، ئەنجامدەری تەقینەوەكەی موسڵی دەستگیركرد

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند و دەڵێت، ئەنجامدەری تەقینەوەکەی بەردەم کۆمەڵگەی رۆشنبیرییە لە سەرەتای ئەم مانگەدا لە موسڵ.

لە راگەیێندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەڵێت “دوای رووداوی تەقینەوەی تیرۆریستی ماتۆڕسکیلێک لە شاری موسڵ لە بەردەم کۆمەڵگەی رۆشنبیری لە رۆژی 4-5-2019، لەلایەن سەرچاوەکانمان زانیاریمان پێگەیشت لەسەر تاوانباری راکردوو کە هەڵسابوو بە ئەنجامدانی ئەم کردەوە تیرۆریستییە”.

ئاسایشی هەولێر دەشڵێت “تیمەکانی ئێمە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی وردەیان لەسەر کرد و توانرا تاوانبار (ئەحمەد محەممەد مهێدی ساڵح) دەستگیربکرێت، پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی بە تاوانەکەدانا”.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە “ئێستا (ئەحمەد) بەندە بە مادەی چوارەم/1ی تیرۆر، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی تایبەتمەندی یاسایی هەماهەنگی دەکرێت لەگەڵ دادگای پەیوەندیدار لە حکومەتی فیدراڵی بۆ رادەستکردنیان و گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی

Back to top button