بەریتانیا سەرباز و دیپلۆماتەکانی لە عێراق ئاگادار دەکاتەوە
دوای ھەریەك لە وڵاتانی (ئەڵمانیا، ئەمریكا و ھۆلەندا) بەریتانیا ئاستی هۆشداریی لە عێراق ( دۆخی ئەمنی عێراق) زیادکرد و سەرباز و دیپلۆماتەکانی ئاگادار دەکاتەوە و هۆکارەشی بۆ هەڕەشەی ئێران دەگەڕێنێتەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی سکای نیوز، جیا لە عێراق، بەریتانیا ئاستی هۆشداریی بۆ کارمەندانی لە سعوودییە، کوەیت و قەتەریش زیادکردووە.
سەرچاوەیەک بۆ سکای نیوزی ئاشکرا کردووە، بەریتانیا ترسی ئەوەی هەیە، هێزەکانی ئێران یاخود سەر بە ئێران لە عێراق هێرشبکەنە سەر هێزەکانی بەریتانیا.
پێشتریش، ئەمەریکا هەمان دۆخی بۆ کارمەندانی راگەیاند و هۆڵەندا و ئەڵمانیاش سەربازەکانیان کشاندەوە.