ئاژانسی رۆیتەرز:عێراق بە نهێنی نەوت بۆ ئێران دەفرۆشێت

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە دوای بەدواداچوون و زانیاری ئەوەیان دەرخستووە ئێران لە ڕێگەی گۆڕینی کەشتیە نەوت هەڵگرەکان نەوتی خۆی بە بەلگەی ساختەی عێراقی هەناردەی چین دەکات .

بەڵگەکان وایان نیشان داوە ئەو نەوتە لە عێراقەوە هەناردە دەکرێت هەر چەند تا ئیستا بەرپرسانی چینی قسەی جیاوازیان لەم بارەوە هەیە .

سەرەڕای گەمارۆکان لە لایەن ئەمریکا بۆ سەر بواری نەوتی ئێران ، نەوت هەڵگرێکی ئێرانی لە کەناری ژووسانی چین ڕاوەستا و نەوتی هەناردەکراوی ئێرانی بەتاڵ کرد .

کاپتنی چینی کە سەرەتای ناوەکەی بە ( ز ) نووسراوە ، خاڵی کردنی 130 هەزار تەن نەوتی ئێرانی لەم کەنارۆکە پشتڕاست کردۆتەوە .

ئاژانسی ڕۆیتەرز رۆژی 20 مارس لە ڕاپۆرتێکدا باسی کردبوو ، ئێران لە ڕێگەی گۆڕینی کەشتی بە کەشتی نەوتی خۆی هەناردەی چین کردووە .

کاپتەنی چینی لەم مامەڵەدا بوونی هەبووەو هەناردەکردنەکە بە بەڵگەی عێراقی ساختەو بە یارمەتی بەرپرسانی عێراقی کراوە .

Back to top button