کەرکوك…هەڕەشە لە خێزانە کوردەکان دەکرێت
لە گەڕەکی عەرەفەی شاری کەرکوك کە ناوچەیەکی نەوتیە ئەمڕۆ پێنج شەمە هێزێکی پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵە کوردەکان و ئاگاداری کردوونەتەوە کە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن بە بیانوی خانووەکانیان زیادەڕۆن
هاوڵاتیانی ئەم گەڕەکە گوتیان ئەمە شەشەم جارە هەڕەشەیان لێدەکرێت کە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن بەڵام ئەم جارە هێزەکانی پۆلیس فەرمانبەرانی نەوتی باکووریان لەگەڵدا بووە و دیواری حەوشەی ماڵەکانیان ڕوخاندووە
گەڕەکی عەرەفە بارەگای کۆمپانیای نەوتی باکووری لێیە و هەر سێ نەتەوەی کورد و عەرەب و تورکمانی لێ دەژێت و نزیکەی 280 خێزانی کوردی لێ نیشتەجێن