داوای هەڵوەشانەوەی حەشدی شەعبی دەکرێت
سەرۆکی حیزبی مستەقبەلی دەستووری عێراقی ” ئینتیفاز قەنبەر ئەمڕۆ پێنج شەمە داوای لە سەرۆك وەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی کرد حەشدی شەعبی هەڵوەشێنێتەوە و پێی وایە بەم کارە مەترسیەکانی ململانێ نێوان ” ئەمریکا و ئێران ” لە عێراق دوور دەخاتەوە
لەگەل بەرزبوونەوەی ناکۆکیەکانی و گرژی نێوان ئەمریکا و ئێران٫ عێراق لەو ناوەڕاستە دەورەدراوە لە نیوان ئێرانی دراوسێ کە دەسەڵاتی لە تەشەنە دایە لە ناوچەکە و ئەمریکا٫ قەنبەر داوای کرد هیچ چەکێك نەمینێت تەنها لە لای سـوپا و پۆلیسی عێراقی نەبیت
لە کوتایی دا گوتی پێویستە عێراق پەیوەندیەکانی پتەوتر بکات لەگەڵ ئەمریکا و هەرچی میلیشیای سەر بە ئێران هەیە لەگەڵ چەکەکانیان و بەتایبەتی ڕۆکێتە بالیستیەکان لە عێراق بەدوور بخرێتەوە و پێویستە ئێمە لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بوەستینەوە دژی تیرۆر و ڕژێمی ئێران