ئێبڕا بۆ جاری یانزده‌یه‌م ده‌بێته‌ ئه‌ستێره‌ی وڵاته‌كه‌ی

خواكوڕك

زلاتان ئیبراھیمۆڤیچ، ھێرشبەری پێشووی ھەڵبژاردەی سوید و هێڕشبەری ئێستای یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی، بۆ جاری یانزه‌هه‌م بە باشترین یاریزانی ساڵی ٢٠١٦ـی ئەم ووڵاتە ھەڵبژێردرا.

یەکێتی تۆپی پێی سوید باشترین یاریزانی وڵاتەکەی بۆ ساڵی ٢٠١٦ دیاریکرد و زلاتان یبراھیمۆڤیجی ھێرشبەری وڵاتەکەی وه‌كو باشترین یاریزانی وڵاته‌كه‌ ده‌ستنیشانكرد و خه‌ڵاته‌كه‌ی پێدرا.

زلاتان جاری یەکەم ساڵی ٢٠٠٥ بوو ئەو ناسناوەی بەدەست ھێنا، دواتر ساڵی ٢٠٠٦ ئەم ناسناوە بووە بەشی لیۆنبێرگ ولە ساڵی ٢٠٠٧ بە دواوە ئیبرا بووەتە خاوەنی ئەم ناسناوە، بۆیە بۆ جاری دەیەم لەسەر یەک ئەم ناسناوەی بەدەست ھێنا.

ئیبراھیمۆڤیج لە ئێستادا بۆ یانەی ماتچستەر یۆنایتدی ئینگلیزی یاری دەکات و پێشتر لەگەڵ سوید بەشداری مۆندیالەکانی ٢٠٠٢ و ٢٠٠٦ و ٢٠١٠ی کردووە و لەپاش یۆرۆی ٢٠١٦ بڕیاری وازھێنانی کۆتایی لەیاری نێودەوڵەتیدا و لەکۆی ١١٦ یاری توانیویەتی ٦٢ گۆڵ بۆ وڵاتەکەی بکات.

Back to top button