بەریتانیا هۆشداری دەداتە دیپلۆماتكار و سەربازانی لە عێراق كە وریای ئەو رووداوانە بن كە لە عێراق روو دەدەن

 

دوای ئەوەی دوێنێ‌ هەریەكە لە ئەلمانیا و هۆلەندا راوێژكارە سەربازیەكانیان لە عێراق كشاندنەوەو مەشقكردن بە هێزە عێراقیەكانی راگرت, ئەمڕۆ بەریتانیاش ئاستی هۆشداریی لە عێراق ( دۆخی ئەمنیی عێراق) زیاد كرد و سەرباز و دیپلۆماتەكانی ئاگادار دەكاتەوە و هۆكاركەش بۆ هەڕەشەی ئێران دەگەڕێنێتەوە.

بە گوێرەی هەواڵێكی سایتی سكای نیوز، جیا لە عێراق، بەریتانیا ئاستی هۆشداریی بۆ كارمەندانی لە سعوودییە، كوەیت و قەتەریش زیاد كردووە.

سەرچاوەیەك بۆ سكای نیوزی ئاشكرای كردووە، بەریتانیا ترسی ئەوەی هەیە، هێزەكانی ئێران، یاخود سەر بە ئێران لە عێراق، هێرش بكەنە سەر هێزەكانی بەریتانیا.

پێشتریش، ئەمەریكا هەمان دۆخی بۆ كارمەندانی راگەیاند و هۆڵەندا و ئەڵمانیاش سەربازەكانیان كشاندەوە.

Back to top button