ئێران هێڕشی كردە سەر سعودیە
جێگری وەزیری دەرەوەی سعوودیە, كۆماری ئیسلامی ئێران بە تاوانباری سەرەكی دەزانێت بۆ هێرش كردنە سەر ناوەندەكان پاڵاوتنی نەوتی خۆی.
خالد بن سەلمان دەڵێت حووسیەكان راستەوخۆ لە پێناو بەرژەوەندی سیاسی ئێراندا كار دەكەن .
ڕۆژی پێنج شەممە ،خالد بن سەلمان ، شازادە و جیگری وەزیری بەرگری سعوودیە لە توێتێكدا نووسیویەتی ئێران هۆكاری سەرەكی بووە بۆ هێرشكردنە سەر بۆڕیە نەوتی و پاڵاوگەكانی سعوودیە لە نزیك ریاز .
شازادەی سعوودیە نوسیویەتی : كردەی سەربازی حووسیەكان كە لەلایەن ئێرانەوە هاوكاریان پێدەدرێت بۆتە هۆكاری ڕاوەستانی دانوستانەكانی سیاسی .
هەروەها دەڵێت ، ئەم هێرشانە ڕوونیان كردەوە حووسیەكان راستەوخۆ كار بۆ بەرژەوەندی و پاوانخوازی ئایدۆلۆژیایی ئێران دەكەن .