لە ژێر چاودێری توركیا: یەكێتی و توركمان لە بارەی پۆستی پارێزگای كەركووك رێككەوتن پارێزگار بۆ توركمانەكان دەبێت

 

دوای خیانەتی یەكێـتی لە 16ـی ئۆكتۆبەری 2017 كەركووك لە لایەن حشدی شەعبی و سوپای پاسداران داگیركرا, لەو كاتەوە پارێزگاری شەرعی كەركووك لەكار لادراو و پارێزگارێك بەسەر شارەكەدا سەپێندرا, یەكێتی لە و كاتەوە لە هەوڵدیە كە پۆستی پارێزگاری كەركووك وەربگرێتەوە, بۆ ئەم مەبەستە لە هەوڵی رێككەوتنێكە لەگەڵ توركمانەكانی كەركووك.

بەپێی زانیاریەكانی خواكوڕك هەریەكە لە ئالا تاڵەبانی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی بەرەی توركمانی بە نهێنی سەردانی توركیایانكردووە لەگەڵ سەرۆكی دەزگای میتی توركیا هاكان فیدان كۆبوونەتەوە.

سەرچاوەی زانیاریەكانی خواكوڕك ئەوەشی ئاشكرا كرد كە ئاڵا تالەبانی و ئەرشەد ساڵحی دوو جار سەردانی توركیایانكردووە لەگەڵ هاكان فیدان سەرۆكی دەزگای میتی توركیا كۆبوونەتەوە لە بارەی پرسی پارێزگاری كەركووك رێككەوتنێكیان ئەنجامداوە.

بە پێی رێككەوتنەكە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك بۆ یەكێتی و پارێزگاری كەركووك بۆ توركمانەكان دەبێت دوو ساڵ بە دوو ساڵ و لە ژێر چاودێری وڵاتی توركیا.

Back to top button