ئەیاد عەلاوی: ئێران سەكۆی موشەكی لە سوریا و بەسرە و غەزە هەیە, ئیسرائیل وێنەی سەكۆكانی داوەتە ئەمریكا
لەگەڵ زیاد بوونی گرژیەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران لە ئێستادا دۆخی كەنداو بە گشتی دەكولێت و لە لێواری تەقینەوەیەكی گەورەدایە, سەركردەیەكی عەرەبیش ئەوە ئاشكرا دەكات كە ئێران سەكۆی موشەكی لە غەزەەو ناوخۆی ئێران و بەسرە و سوریا هەیە روویان لە وڵاتانی كەنداوە.
ئەیاد عەللاوی، سەركردەی ئیئتیلافی وەتەنییەی عێراقی لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ كەناڵی شەرقیەی عێراقی گوتی: هەواڵگەری ئیسرائیل چەندین وێنەی بە ئەمەریكا داوە، كە لە دیمەنەكانیاندا سەكۆی ئەو مووشەكە بالیستیانە نیشان دەدرێن، كە لە غەز، سووریا، ئێران و بەسرەوە روویان لە وڵاتانی كەنداو كراوە.
عەللاوی گوتی: لەگەڵ بەرپرسێكی ئەمەریكی كۆبووەتەوە و بەرپرسە ئەمەریكییەكە پێی راگەیاندووە، بڕیاری واشنتن بۆ ناردنی مایك پۆمپێیۆ بۆ عێراق، بۆ ئەوە بوو تا بەدواداچوون بۆ پرسی سەكۆی مووشەكەكان بكات و ئەو بابەتە لەگەڵ بەرپرسە عێراقییەكان تاوتوێ بكات.
عەللاوی ئاماژەی بەوەشدا، ئەو وێنانەی ئیسرائیل رادەستی ئەمەریكای كردوون، لەڕێگەی مانگی دەستكردەوە نەگیراون، بەڵكو وێنەكان لەلایەن چەند كەسێكی لایەنگری ئیسرائیلەوە بە نهێنی لەسەر زەوی گیراون و ئیسرائیل لەو زانیاریە نوێیانە لەسەر ئەو سەكۆ مووشەكیانە زۆر نیگەرانە.