نوێنەرانی دیموكراتەكان و كۆماریخوازەكان بۆ تاوتوێی دۆخی ئێران دەچنە كۆشكی سپی
هەشت نوێنەری باڵای كۆنگرە لە هەر دووك حزبی دیموكرات و كۆماریخوازەكان ڕۆژی پێنجشەممە دەچنە كۆشكی سپی بۆتاوتوێی سیاسەتی كۆشكی سپی لە هەمبەر ئێران .
بەرپرسێكی فەرمی كۆنگرە ڕۆژی پێنجشەممە 26 ی بانە مەڕ / 16 ی مەی بە وێب سایتی ( هێل ) یان راگەیاندووە ، وەك وەڵامێك بۆ نیگەرانی دەربڕینی بەشێك لە نوێنەرانی كۆنگرە سەبارەت بە سیاسەتەكانی كۆشكی سپی لە هەمبەر ئێران ، ئەم كۆبوونەوە بەرێوە دەچێت .
ئەم گرووپە كە ناسراوە بە گرووپی 8 لە هەر دووك كۆماریخواز و دیموكراتەكانی سینات و ئەنجوومەنی نوێنەران و كۆمیتەی زانیاری سینات و كۆنگرە پێك هاتووە .