بەرپرسی راگەیاندنەكانی عەلی باپیر دەستی لەكاركێشایەوە كە لە كەسە نزیكەكانی بوو
دوای ئەوەی ژمارەیەك ئەندامی باڵای كۆمەڵێ ئیسلامی لە هەولێر دەستی لەكار كێشایەوە بەرپرسی راگەیاندنكاری ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لەو حزبە راگەیاند و پشتویانی خۆی بۆ ئەندامانی دەستلەكاركێشاوە دەربڕی.
حەیدەر مزەفەر، بەرپرسی راگەیاندنكاری عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نامەی دەستلەكاركێشانەوەكەی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت: “وەك ئەندام و لایەنگرێكی كۆمەڵی ئیسلامی لەمڕۆ چوارشەممە 15ی ئایاری 2019، هیچ پەیوەندییەكی سیاسی و یاساییم بە كۆمەڵی ئیسلامییەوە نەماوە”.
ئەوەش گوتووە: “پاڵپشتی خۆم بۆ ئەندامانی دەستلەكاركێشاوەی كۆمەڵی ئیسلامی دەردەبڕم لە پێناو پڕۆژەیەكی ئیسلامی سەربەخۆ”.