ئێران ڕۆکێت بە میلیشیا عێراقیەکان دەدات
سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی ئاشکرای کرد ئێران ڕۆکێتی داوەتە هەندێ لە میلیشیا عێراقیەکان بۆ لێدانی هێزەکانی هاوپەیمانان و سەفارەتی ئەمریکا لە بەغدا و کۆمپانیا نەوتیە ڕۆژ ئاوایەکانی ئەوانەی لە شارەکانی باشوور کاردەکەن.
سەرچاوەکان دووباتیان کردەوە کە ڕوکێتەکان لە سێ دەروازەی سنووری نێوان عێراق و ئێران هاتوونەتە نێو خاکی عێراق ئەویش ” شیب و شەلامچە و زورباتیە ” یە و لە ڕێی کامیۆنی کەل و پەلی خۆراك و گەیشتە کۆگاکانی میلیشیا شیعەکان لە جەرف ئەلسەخەر و سوپای عێراق ئەم جۆرە ڕۆکێتەی نیە و بەنیازن هەندێکیان ڕەوانەی سوریا بکرێت.
ئەو میلیشیانەی ڕۆکێتیان پێ درا هەریەک لە حیزب اڵلە و عەسائیبی ئەهلی حەق و نوجەباء و خەراسانی و جوندولئیمام و بەسەرپەرشتی فالح فەیاز سەرۆکی هەیئەی حەشد و جێگرەکەی ئەبو مەهدی موهەندس و هادی عامری و نوری مالیکیە و پاش وەرگرتنی فەرمان لە قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودس و محمد ئال سادق ڕاوێژکاری نێردراوی ئێران لە عێراق