بارتومیو له‌سه‌رمانه‌وه‌ی ڤالڤیردی چی ووت
پاش کرانه ده‌ره‌وه‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له قۆناغی پێش کۆتای خولی یانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا له‌سه‌ر ده‌ستی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ ڕۆژ به ڕۆژ ده‌نگۆی دورخستنه‌وه‌ی ڤالڤیدری ڕاهێنه‌ر ڕوو له زیادبوون ده‌بێت .
بارتومیوی سه‌رۆکی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به پێچه‌وانه‌ی پێشبینیه‌کانه‌وه ئه‌وه‌ی ئاشکرا کرد که ڤالڤیردی له وه‌رزی داهاتودا ڕاهێنه‌ری یانه‌که ده‌بێت و دورناخرێته‌وه .
بارتومیو ئه‌وه‌ش ئاشکرا ده‌کات : که پشتیگری مانه‌وه‌ی ڤالڤیردی ده‌که‌م ، چونکه پڕۆژه‌ی نوێمان هه‌یه له‌گه‌ڵ یانه‌که‌و ده‌مانه‌وێت شتی باش ئه‌نجام بده‌ین .
له کۆتای قسه‌کانیدا بارتومیو ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو : که ده‌یانه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ دوو یاریزانی دیکه‌دا ئه‌نجام بده‌ین و له دوای یاری کۆتای جامی شای ئیسپانیا باس له‌وه‌ش ده‌کرێت .