حیزبوڵا پیلانی هێرش کردنە سەر فڕۆکەخانەکانی ئەمریکا دادەنێت

دادگای فیدراڵی لە مانهاتن دوێنی کەسێکی ئەمریکی بە ڕەگەز لوبنانی دادگایی کرد بە تۆمەتی پەیوەندی بە حیزبوڵا و بەژداری لە پیلانیگێری بۆ بەرژەوەندیەکانی ئەم حیزبەی کە لە لایەن ئێران پشتیوانی لێ دەکرێت

عەلی کورانی تەمەن 34 ساڵ لە لوبنان لە دایك بووە و لە ساڵی 2009 ڕەگەزنامەی ئەمریکای بەدەست هێناوە و هەشت تۆمەتی ئاراستە کراوە و لە نێوانیان دا تۆمەتی هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی چەك بۆ ئەنجام دانی تاوان و سزای تەنها ئەم تۆمەتە زیندانیە هەتا هەتایە

کورانی لە سەربازگەکانی حیزبوڵا مەشقی پێکراوە و لە ساڵی 2003 چووەتە ئەمریکا ولە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە هەوڵی کۆکردنەوەی زایاری داوە لەسەر شوێنی پاسەوانان و شێوازی کارکردنیان لە فڕۆکەخانە و بەتایبەتی فڕوکەخانەی جۆن ئێف کینیدی لە نیۆیۆڕك

Back to top button