ترمپ : هیوادارم لەگەڵ ئێران نەکەوینە شەڕی سەربازییەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاتی پێشوازی لە سەرۆک کۆماری سویسڕا گووتی هیوادارم کار نەگاتە ئەو جێگەی هێرشی سەربازی بکەینە سەر ئێران .
ترەمپ ڕۆژی پێنج شەممە 16 ی مای لە وڵامی پرسیاری پەیامنێراندا کە لێیان پرسی ئاخۆ لە ئیستادا ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕ لە گەڵ ئێران هەیە ، گووتی هیوادارم نەگاتە ئەو ئاستە .
ترمپ هەروەها گووتی : لە گەڵ سەرۆک کۆماری سویسڕا سەبارت بە ڤەنزوێلا ، کێشەکانی رۆژهەلاتی ناوەڕاست و هەروەها ئێران ڕاوێژ دەکەیین .
پێشتر دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا دڵنیایی دابوو کە ئێران بەزووترین کات داوای دانووستان لە ئەمریکا دەکات

Back to top button