ئێندپێندنتی: ململانێی ئەمریکا و ئێران مەترسیدارە
ڕۆژنامەی ئیندبێندنتی بەریتانی ئەمڕۆ هەینی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە بە ناونیشانی ” ململانێ ئەمریکا و ئێران بە شێوەیەکی مەترسیدار بەرزدەبێتەوە ” و دیمەنی ئێستای کەنداو پێش جەنگی عێراقمان وەبیر دەهینێتەوە بەتایبەتی جموجۆڵی کەشتیە جەنگیەکانی ئەمریکا و فڕۆکەی B52 و سەکۆی ڕۆکێتی باتریۆت
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە تاکە جیاوازی لە نێوان سیناریۆی جەنکی عێراق و جەنگی ئێران تەنیا دۆناڵد تەرامپ و جۆرج بوشن چونکە ترامپ نایەوێت جەنگ هەڵگیرسێنێ و تویتەکانی تەنها بۆ پاڵپەستۆی بەکار دەینێ دژی تەهران بەڵام جۆرج بۆش تامەزرۆی جەنگ بوو
زۆر لە ووڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەتی کەنداو هەوڵ ئەدەن هانی ئەمریکا بدەن بۆ هێرشی سەربازی دژی ئێران لەو بارەوە ڕۆژنامەکە ئاماژەی دا کە لێپرسراوانی ئێران پێیان وایە ئێسرائیل و سعودیە و ئیمارات یەکێکن لەو ووڵاتانەی هانی ئەمریکا ئەدەن بـۆ جەنگ