چاودێرێكی ئیسلامی سیاسی باسی ئیرهابه‌ فیكریه‌كه‌ی سلێمانی ده‌كات

خواكوڕك

چاودێرێكی ئیسلامی سیاسی له‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ی بارزانی و ئاماژه‌دان به‌ بوونی ئیرهابی فیكری له‌ سلێمانی، ده‌ڵێـت، “تەنیا دو ووشە بەپێچەوانەی ڕەوتی مێگەلەوە بنوسە و دواتر خۆت ببینەوە”.

سۆران سێوكانی روناكبیر و ره‌خنه‌گری فیكری ئاینی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ده‌نووسێت، “ئەوەی دەڵێ لەسلێمانی ئیرهابی فیکری نیە درۆ دەکا، بەڵکوو فاشیزمی فیکریش هەیە”.

سێوكانی مه‌لا به‌ختیار به‌ نموونه‌ دێنێته‌وه‌ و ده‌ڵێت، “تەنیا دو ووشە بەپێچەوانەی ڕەوتی مێگەلەوە بنوسەو خۆت ببینەوە (مەلابەختیار بەنموونە)”.

سێوكانی له‌باره‌ی بێده‌نگی خه‌ڵكی هه‌ولێر له‌سه‌ر پرسی گه‌نده‌ڵی و نادادی ده‌نووسێت، “ئەوەی دەشڵێت لە هەولێر خەڵک بەئارەزووی خۆیان بێدەنگن، دیسان درۆیکرد”. هه‌روه‌ها سێوكانی پێیوایه‌ ده‌سه‌ڵات هۆكاری دۆخه‌كه‌یه‌.

Back to top button