له‌ به‌ربانگ و پارشێودا قه‌یسی بخۆن

پرۆفیسۆرێکى بواری خۆراک ڕایگەیاندووە، بەهۆی چەند سودێکییەوە له‌ به‌ربانگ و پارشێودا قه‌یسی بخۆن.

پڕۆفیسۆر ئایسون بای كارابوڵوت سه‌رۆكی زانكۆی تورگوت ئۆزاڵ له‌ تورکیا رایگه‌یاند “پێویسته‌ رۆژووه‌وانان له‌ به‌ربانگ و پارشێودا له‌ بری خواردن و خواردنه‌وه‌ پڕ شه‌كره‌كان له‌ به‌ربانگ و پارشێودا قه‌یسی بخۆن كه‌ هه‌م هه‌رسكردنی ئاسانه‌ و هه‌میش وا ده‌كات هه‌ست به‌تێری بكه‌ن”.

ئەوەشی وتووە “قه‌یسی ده‌بێته‌ هۆی شكاندنی به‌رهه‌ڵستی ئیسنولین به‌هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌ی پۆتاسیۆمی به‌رزه‌ رێگه‌ له‌ دابه‌زینی په‌ستانی خوێن و سه‌ر له‌ گێژه‌وه‌ هاتن ده‌گرێت له‌ ره‌مه‌زاندا”.

ناوبراو ئەوەشی وتووە، قەیسی جگە لەوەش چەندین سودی خۆراکی تری هەیە کە وا دەکات ڕۆژووەوان هەست بە تەندروستییەکی باش بکات.

Back to top button