ئەمریكا بالیۆزی نوێی وڵاتەكەی لە عێراق دیاریكرد لە یەكەم لێدوانی میدیایی بالیۆزەكە دەڵێت دەبێت سنورێك بۆ ئێران دابندرێت

 

دوای ئەوەی ئەمریكا بڕیاری دا باڵیۆزی وڵاتەكەی لە عێراق بگۆرێتو ئەمڕۆ ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا باڵیۆزی خۆی بۆ عیراق دیاریكرد و یەكەم لێدوانی باڵیۆزە نوێیەكەش دژی ئێران بوو, دەڵێت دەبێت سنورێك بۆ ئێران دابندرێت

باڵیۆزی نوێی ئەمریكا بۆ بەغدا بەناوی ماسێو تیولەر لەلایەن ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا پەسەند كرا كە پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بۆ ئەو پۆستە كاندیدی كردبوو.

سایتی ناشناڵ بڵاویكردەوە كە باڵیۆزی نوێی ئەمریكا لە عیراق لە دوای وەرگرتنی رەزامەندیی كۆنگرێس رایگەیاندوە: “دەبێت لەسەر كارەكانمان بۆ پاراستنی عێراق لە دەستێوەردانە ناوخۆیی و دەرەكییەكان بە هەڕەشەكانی ئێرانەوە بەردەوام بین دەبێت سنورێك بۆ ئێران دابندرێت”.

ماسیۆ تیولەر پێشتر باڵیۆزی ئەمریكا بووە ماوەی پێنج ساڵ باڵیۆزی ئەمریكا بووە لە یەمەن و پێش ئەوەش باڵیۆزی وڵاتەكەی بووە لە كوەیتی و چەند كارێكی راوێژكاریی و سیاسیشی لە باڵیۆزخانەكانی ئەمریكا لە قاهیرە و بەغدا و ریاز و مەسقەت و لەندەن كردووە.

دانانی تیولەر بەباڵیۆزی نوێی ئەمریكا لەعیراق لەكاتێكدایە كە ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران لە ناوچەكە زیادیكردوە، بەڵام گەورە بەرپرسانی هەردوو وڵات ناوبەناو ئەوە بە گوێی میدیاكاندا دەدەن كە بەنیازی هەڵگیرسانی جەنگ نین.

Back to top button