قاسم سولیمانی لەگەڵ حەشدی شەعبی كۆدەبێتەوە دەیانخاتە حالەتی ئامادەباشی
دوای ئەوەی پەیوەندیەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران گرژی زیاتر تێكەوت و ئەمریكا كەشتی جەنگی ئاراستەی كەنداو كرد, لە لایی خۆشیەوە ئێران لە هەوڵی ئامادەكاریەكانی رووبەروو بوونەوەیە.رۆژنامەیەكی جیهانیش ئاشكرای دەكات كە قاسم سولیمانی لەگەڵ هێزەكانی حەشدی شەعبی كۆبووەتەوە.
بەپێی راپۆرتێكی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیایی، كە رۆژی پێنج شەممە بڵاوكراوەتەوە، قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس، لەگەڵ سەركردەكانی حەشدی شەعبی لەعیراق كۆبوەتەوە.
لەو راپۆرتەدا هاتووە، سولەیمانی بە سەركردەكانی حەشدی شەعبی وتووە، كە خۆیان بخەنە حاڵەتی ئامادەشیەوەو بەهەموو شێوەیەك ئامادەی جەنگ بن.
رونیشكراوەتەوە، هەرچەند سولەیمانی بەڕوونی باسی لەهەڵگیرساندنی شەڕ نەكردوە، بەڵام دەستپێكردنی شەڕێكی گەورەشی بەدور نەزانیوە”.