ڕۆناڵدۆ داواى گواستنەوەى سێ یاریزانى بەرشەلۆنە دەکات

رۆژنامەى دەیلى ستارى بریتانى لە هەواڵیکیدا ئاشکرایکردوە کە رۆناڵدۆى پورتوگالى یاریزانى یانەى یۆڤانتۆس داواى لە کاربەدەستانى یانەکەى کردوە کە لە گواستنەوەى هاوینەى یاریزاناندا سێ یاریزانى یانەى بەرشەلۆنە بۆ یانەکە بگوازنەوە.

رۆژنامەکە ئەوەشى ئاشکرا کردوە.. کە رۆناڵدۆ دواى لە یانەکەى کردوە کە سێ یاریزانى بەرشەلۆنە بگوازنەوە کە هەریەکەیان لە هێڵێکى یاریگادا یاریی دەکەن کە ئەوانیش سیلیسینى گۆڵپارێز و ئۆمتیتی بەرگریکارو راکێتیچى یاریزانى هێڵی ناوەندى یانەکەیە.

هەریەک لەو سێ یاریزانى کە رۆناڵدۆ داواى کردون لە لیستى ئەو یاریزانانەکە هاوینى داهاتوو یانەکە جێدەهێڵن، سیلیسینى گۆڵپارێز بەهۆى لێهاتوى تێر شتیگنەوە بەردەوام لەسەر کورسی یەدەگە، ئۆمتیتی بەهۆى زۆرى پێکانەکانى و گواستنەوەى دی لیخت لە یانەکە شوێنک بۆ مانەوەى نامێنێت، راکێتیچ بەهۆى گواستنەوەى دی یۆنگ دەیەوێت ریزەکانى یانەکە جێبهێلێت و یانەى ئینتەر میلان یەکێکە لەو یانانەى گرنگى بە گواستنەوەى ئەو یاریزانە دەدەن.

رۆژنامەکە ئەوەشى ئاشکرا کردوە.. کە رۆناڵدۆ پێشنیارى ئەو یاریزانانەى بۆ یانەکەى کردوە لە پێناو ئەوەى یانەکە بە هەمان دۆخى ئەم وەرزەدا نەڕوات کە بەهۆى پێکانى چەند یاریزانێکەوە یۆڤانتۆس ماڵئاواى لە خولى یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا کرد.

Back to top button