كه‌شناسی: ئه‌مڕۆ باران باراین و هه‌وره بروسكه ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، له وێنه‌یه‌كدا باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ی ئایار، له پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له كاته‌كانی ئێواره‌دا ئه‌گه‌ری نمه‌باران و هه‌وره بروسكه‌ی كه‌م به تایبه‌ت له ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كانی سه‌ر به پارێزگاكان هه‌یه.
له كه‌ركووك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت.
پله‌كانی گه‌رما هه‌ر به به‌رزی ده‌مێننه‌وه و له نێوان 21 تا 39 پله‌ی سیلیزی ده‌بن.
سبه‌ی یه‌كشه‌م 19ی ئایار، له هه‌ر چوار پارێزگا ئاسمان له نێوان ساماڵ بۆ نیمچه هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌ری نمه‌باران له كات و شوێنی جیاجیادا هه‌یه.
پله‌كانی گه‌رما له نێوان له نێوان 21 تا 37 پله‌ی سیلیزی ده‌بن.