بازرگانییه‌كان له فڕین به‌سه‌ر ئاوه‌كانی كه‌نداو ئاگادار ده‌كاته‌وه

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌وانی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا، هۆشداریی ده‌دات و هێڵه ئاسمانییه مه‌ده‌نی و بازرگانییه‌كان له مه‌ترسیدارێتی فڕین به‌سه‌ر ئاوه‌كانی كه‌نداو و كه‌نداوی عوممان، به‌هۆی به‌رده‌میی گرژییه‌كانی نێوان واشنتن و تاران ئاگادار ده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌یهه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌سۆشێیتد پرێس به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌وانیی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا له‌وباره‌یه‌وه دیپلۆماتكار و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌كانی له كوه‌یت و ئیمارات ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه پێویسته ره‌وشی مه‌یدانیی ناوچه‌كه ره‌چاو بكرێت و هێڵه فڕۆكه‌وانییه‌كان ئاگاداریی مه‌ترسییه‌كان بن. چونكه چالاكییه سه‌ربازییه‌كان و گرژییه سیاسییه‌كان له ناوچه‌كه زیادیانكردووه، له‌سه‌ر زه‌مین هه‌ڕه‌شه‌كان بۆ سه‌ر جووڵه‌ی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ئه‌مه‌ریكی زیاتر بووه و دوور نییه به‌هۆی هه‌ڵه لێكدانه‌وه یان نه‌ناسینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی فڕۆكه‌یه‌ك كێشه‌یان بۆ دروست ببیت.
ئیداره‌ی فڕۆكه‌وانی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه “هه‌ر فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و بازرگانی كه به‌سه‌ر ئاوه‌كانی كه‌نداودا ده‌فڕێ، پێویسته ئاگاداری چالاكییه سه‌ربازییه‌كان و زیادبوونی گرژییه سیاسییه‌كان بێت”.