ئیسرائیل هێرشی کردە سەر بەرژەوەندیەكانی ئێران
سووریا ئاشکرای دەکات ئیسرائیل سەرلەشەوی هەینی چەند هێرشێکی مووشەکی کردۆتە سەر پێگەکانی سەربازی ئەو وڵاتە .
ئۆپۆزیسیۆنی سووریاش دەڵین ئەم هێرشانە بەشێکیان بۆ ناوچەی ( ئەلکسوە ) بووە ، کە شوینی مەخزنی چەک و چۆڵی ئێرانە .
ئەگەر ئەم هەواڵە پشت ڕاست بکرێتەوە ، ئەوە یەکەم هێرشی ئیسرائیلە بۆ سەر بنکەسەربازیەکانی ئێران و هاوپەیمانەکانی لە دووای پەرەستاندنی گرژییەکانی نیوان ئێران و ئەمریکا لە کەنداوی عەرەبیدا ، لە چەند حەفتەی رابردوو .