بەحرەین ھۆشداری دەدات لە سەفەرکردنی ھاوڵاتیان بۆ دوو وڵات

وەزارەتی دەرەوەی بەحرەین لە ڕاگەیەنراوێکدا داوا دەکات کە ھاوڵاتیانی وڵاتەکەی گەشت بۆ وڵاتانی ئێران و عێراق نەکەن و ئەو ھاوڵاتیانەش کە لەو دوو وڵاتەن بەخێرایی بگەڕێنەوە بەحرەین
ھۆکاری ئەو ھۆشداریەی بەحرەین بۆ ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەگەڕێتەوە و لە ئێستادا عێراقیش بە ھۆی بوونی میلیشیاکانی سەربە تاران بۆ ھاوڵاتیانی بەحرەین جێگای مەترسیە چونکە بەحرەین دۆستێکی نزیک و ھاوکاری بڕیارەکانی واشنتۆنە دژی تاران
پێشتریش بەھۆی دەستوەردانی ئێرانیەکان لەکاروباری ناوخۆی بەحرەین پەیوەندی ئەو دوو وڵاتە ئاڵۆزی تێکەوتبوو

Back to top button