فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران: لەگەڵ ئەمریكا شەڕی هەواڵگریمان دەستپێكردووە

 

لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند كە ئێران شەڕی ناوێت, بەڵام, حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند: ئێران ئەمرۆ لەشەڕێكی هەواڵگرییدایە لەگەڵ ئەمریكا و بەرەیەكی دژ بە شۆرشی ئیسلامی ئێران
لیوا سەلامی لە مەراسیمی ناساندن و پێشكەش كردن و بەرێخستنی ژمارەیەك بەرپرس لە دەزگای هەواڵگری رایگەیاند:ئەم ڕەوشە بریتیە لە پێكهاتەیەك لە شەڕی دەرونی وجموجۆڵی سەربازی و دیبلۆماسی و درووستكردن ترس و دڵەراوكێ ، پێویستە لەم شەڕەدا بۆ ساتێكیش بێ ئاگا نەبین لە ئەمریكا و جەخت لەسەر دووژمنەكەمان بكەینەوەو ستراتیژ و رەفتاریان دەستنیشان بكەین.
سەلامی تەئكیدی كردەوە چوارچێوەی كاری هەواڵگری سەربازی شۆرشگێری بریتیە لە تەواوی سیستم و شۆرش و جوگرافیای هەڕەشەكانی دژ بە ئێران و ئێمە دەتوانین لەو شەڕە هەواڵگریەدا دووژمن تێكبشكێنێت.
روونیشیكردەوە ریشەی بنەرەتی شكستەكانی ئەمریكا لە فەلسەفەی سیاسی ئەو وڵاتەدا خۆی دەبینێتەوە كە دیارترین نیشانەكانی بریتین لە پابەندبوونی دەوڵەت و گەل و خێزانەكانی و یەكگرتویان.
لیوا سەلامی ئەمریكای بە هەردوو تاوەرە بازرگانیەكانی ئەمریكا چوواند ووتی بە یەك لێدانی لەناكاو دەروخێت
وتیشی ئەمریكا رووبەروی مەترسیكی فراوان دەبێتەوە كە نایزانن.

Back to top button