عەرەبێكی هاوردەی گوندی پەلەكانە: لەگەڵ سەرۆك كۆمار دانیشتوین و پێمانی گوت ئێوە لە رووی یاسایی خاوەنی ئەم زەویانەن دەستكراوەن چی دەكەن بیكەن

 

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو كێشەی نێوان كورد و عەرەب لە گوندەكانی سنوری كەركووك و خانەقین زیاتر پەرەی سەند بە تایبەت, كە ژمارەیەك خەلكی عەرەبی هاوردە گەڕانەوە ئەو گوندانەی كە پێشوتر لە ئەنجامی پرۆسەی تەعریب كرابوونە خاوەنی زەوی لە چەند گوندێك, ئەمەش وایكرد كە ئالۆزیەكان پەرە بسەنێت.
عەرەبێكی هاوردە كە خۆی بە خاوەنی زەویەكانی گوندی پەلەكانە دەزانێـت و بە مالپەری الغدا ـی راگەیاندووە:” ئێمە بە پێی یاسا خاوەنی ئەو زەویانەین, تەنانەت ناڕەزایەتیەكانمان گەیاندە سەرۆكی كۆمار , سەرۆك كۆمار پێمانی گوت بە پێی یاسا ئێوە خاوەنی ئەو زەویانەن دەستكراوەن دەتوانن لە رێگای عەشایری كێشەكان چارەسەر بكەن.

ئەم لێدوانەی بەرهەم ساڵح لە كاتێكدا یە كە سەرۆك كۆمار پارێزەری دەستورە ئەم ناوچانەش دەكەونە سنوری ماددەی 140ـی دەستور, تا ئێستا ئەو ماددەیەی دەستور جێبەجێنەكراوە. لەو ناوچانە كار بە یاساكانی رژێمی پێشووی عێراق دەكرێت.

Back to top button