بەرھەم ساڵح:ئێران بۆ من لە بەرژەوەندیەکانی عێراق گرنگترە

ڕۆژنامەی بەغداد لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانیدا پەردە لەسەر دیدارێکی بەرھەم ساڵح و ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە بەغداد ھەڵدەداتەوە و لەسەر پشتگیری بێ ھۆی ساڵح لە بەرژەوەندیەکانی ئێران دەوەستێت
لەو دیدارەدا ساڵح دڵنیایی دەداتە لایەنی ئێرانی کە ڕێگە نادات ھیچ مەترسیەک لە عێراقەوە دروست ببێت بەرامبەر ئێران و بەرژەوەندیەکانی عێراق دەخاتە پاش ڕەزامەندی ئێرانیەکان و دەڵێت:ئێران بۆ من گرنگترە لە بەرژەوەندیەکانی عێراق.

ھەر لەو دیدارەدا ساڵح سوپاسی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات کە لە شەڕ دژی تیرۆر ھاوکاری عێراقی کردووە
ساڵح ئاماژەی بەوە کردووە عێراقی عەرەبی ھەمیشە دڵنیایی دەدات بە پتەوکردنی پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئەنقەرەو تاران و خوازیاری ئەوەیە ئەو پەیوەندیانە ھەمیشە بەھێزو بەردەوام بن
لە ڕاپۆرتەکەدا چەند شیکارێکی سیاسی عێراقی سەرسامی خۆیان بەو پشتیوانیەی ساڵح بۆ ئێران دەربڕیوەو ھۆکاری ئەو ھەموو دڵسۆزیەی بەرھەمیان بۆ ئێران لا بۆتە جێگەی پرسیار

Back to top button