ترێ بۆ چارەسەری شێرپەنجە ترێ بخۆن

توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی دەریخستوە کەپێکھاتەیەک ھەیە لەنێو توێکڵ و تۆوی ترێدا کەدەکرێ بەکاربھێنرێت لەپەرەپێدانی چارەسەرێکی کاریگەر بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکانی قۆڵۆن و رێگری لەتوشبون پێی.

بەپێی توێژینەوەیەکی پەیمانگەی ھێرشی بۆ شێرپەنجە لەئەمریکا توێژەران زانیارییان لەبارەی پێکھاتەی ریسفیراترۆل وەرگرتوە کەبەشێوەیەکی سروشتی لەتوێکڵ و تۆوی تریدا ھەیە و دەرکەوتوە کاریگەری ھەیە لەراگرتنی وەرەمی شێرپەنجەی قۆڵۆن.

تیمەکە دوای توێژینەوە لەسەر مرۆڤ و مشک ئاشکرایانکردوە کەزۆر کاریگەرە بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەکان لەکاتێکدا کاریگەری نابێ لەسەر خانە ئاساییەکان.

ئەمەش دەبێتە دەرفەتێک بۆ رزگاربونی ئەو ٩٥ ھەزار کەسەی ساڵانە لەئەمریکا توشی شێرپەنجەی قۆڵۆن دەبن ، ھاوکات ئەمەش چوارەم ھۆکاری مردنە لەجیھاندا.
Back to top button