تیشكی خــۆڕ مرۆڤ ده‌پارێزێت له‌ خه‌مۆكی و چه‌ندان نه‌خۆشی تر

تيشكى خۆڕ چاره‌سه‌ری زۆر نه‌خۆشی ده‌كات و له‌ هه‌مانكاتدا سودێكی زۆری هه‌یه‌ بۆ له‌شی مرۆڤ و ئێسك پته‌و ده‌كات و وا له‌ مرۆڤ ده‌كات كه‌ له‌ خه‌مۆكی به‌دووربێت.
لێكۆڵینەوەیەك دەریخستووە، تیشكی خۆر چارەسەرە بۆ بەشێكی زۆری نەخۆشییەكان. هەروەها كاریگەری ئەرێنی لەسەر باری دەروونی و ئارامی مێشك هەیە، ئەو كەسانەی زۆر خۆیان دەخەنە بەر تیشكی خۆر لە تووشبوون بە خەمووكی بەدوور دەبن.ئەو لێكوڵینەوەیە دەریخستووە، تیشكی خۆر دەبێتە هۆی دەرهاویشتنی هۆرمۆنی”سیرۆتۆنین”، ئەو هۆرمۆنەش دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە خۆشی و ئارامی بكەین، هەروەها ئەو هۆرم
ۆنە دەبێتە هۆی دروستبوونی ڤیتامینی “D” كە زۆر گرنگە بۆ ئێسك و لەنەخۆشییەكان دەیپارێزێت، هەروەها لە ماندوو بونیش دووریدەخاتەوە.

ئەو لێكۆڵینەوە ئەوەشی دەرخستووە، كە ئەو كەسانەی لەو ناوچانە دەژین كە تیشكی خۆر كەم لێهەڵدێت زیاتر تووشی خەمۆكی دەبن هەروەها زیاتر تووشی ماندوو بوون و بەد خۆراكی دەبن.

لێكۆڵینەوەكە ئاماژەی بەوە كردووە، پێویستە هەموو كەسێك رۆژانە (30) خولەك لەبەر تیشكی خۆر بێت باشترین كاتیش بۆ خۆدانە بەر تیشكی خۆر بەیانیان زوو لە كاتژمێر (7) بەیانی بۆ (10) بەیانی، هەروەها لە ئێوارانیش لە كاتژمێر (4 – 6) ئێوارەیە.

Back to top button