كەشوھەوای ئه‌مڕۆ و سبەی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بەمشێوەیە دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 19/5/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ لە ھەولێر و دھۆک ئاسمان ساماڵ دەبێت، پاشان بۆ نیمچە ھەور دەگۆڕێت، لە سلێمانی ئاسمان نیمچە ھەور دەبێت، لە ھەندێک کاتدا بۆ ساماڵ و پەڵە ھەور دەگۆڕێت، لە کەرکووکیش ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی دووشەممە 20/5/2019، لە ھەولێر و دھۆک ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، لە سلێمانی و کەرکووکیش ئاسمان ساماڵ دەبێت.

Back to top button