مەحما خەلیل: دابەشكردنی چەك بەسەر عەشایەرەكانی موسڵ مەترسیدارە
قائیمقامی قەزای شنگال دەڵێت، دابەشكردنی چەك بەسەر عەشایەری یەك پێكهاتەی موسڵدا مەترسیدارە و داوا لە حكومەتی عیراقیش دەكات چاو بەو بڕیارەدا بخشێنێتەوە.
مەحما خەلیل لەبەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەداوە، هێزی بەرگریی نیشتمانی عیراق بە سوپا و پێشمەرگە و پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبییەوە لەكاتی شەڕكردن لەگەڵ تیرۆریستانی داعشدا شارەزاییەكی زۆریان پەیداكردووە، دهتوانن بهرهنگاری ههر دهستدرێژییهك بۆ سهرعێراق ببنهوه.
خەلیل گوتیشی، پێویستە چەك تەنها لەدەست ئەو هێزانەدا بێت و دابەشكردنی چەك بەسەر عەشایەرەكانی موسڵ بەپێی ناوچە و بەسەر یەك پێكهاتەدا، دەبێتە هۆی تێكچوونی ناوچهكه و مهسیجێكی نهرێنی دەداتە ناوخۆ و دەرەوەی عیراق.
قائیمقامی قەزای شنگال بەدوریشی نازانێت ئەو چەكانە بكەونە دەست تیرۆریستانی داعش و پێیوایە گەلی عیراق ئەوەندەی پێویستی بە خزمەتگوزاریە پێویستی بە چەك نییە.
پێشتر لیوا نەجم جبوری سەركردەی پرۆسەكانی نەینەوا ئاشكرایكردبوو، كە بڕیاردراوە عەشایەرەكانی ناوچە دوورە دەستەكانی موسڵ پڕچەك بكرێن.