ئەردۆغان: دواى هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستەنبوڵ سیاسەتی تۆکمە دەگرینەبەر

سەرۆك کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتانی رۆژئاوا فشاری زۆر دەخەنە سەر دراوی وڵاتەکەی، بەڵام ئەو مانۆڕانە شکست پێدەهێنن لەدوای دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکانی شارەوانی ئەستەنبوڵ.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، دوای هەڵبژاردنی شارەوانی ئیستەنبوڵ سیاسەتی تۆکمە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هەڕەشە ئابورییەکان دەگرنەبەر، کە چەند مانگێکە بە هۆیەوە تورکیا دووچاری قەیران بووەتەوە.

هاوکات ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، ئابووری تورکیا کە ئێستا لە قەیراندایە، لە دوای دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکانی شارەوانی ئیستەنبوڵیشەوە دووچاری قەیرانێکی قورستر دەبێت.

ماوەی هەفتەیەکە حکومەتی تورکیا لە هەوڵدایە بۆ زیادکردنی ڕێژەی خستنە بازاڕی دۆلار بەمەبەستی بەرزکردنەوەی بەهای لیرە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا نرخی دۆلارێکی ئەمریکی لەسەروو ٦ لیرەوەیە.

Back to top button