ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان: هەرگیز بەجێتان ناهێڵین پێدانی ڤیزا دەست پێ دەکاتەوە

 

ئەمرۆ یەکشەممە ١٩ی ٥ی ٢٠١٩، لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی کوردستان سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی بانگهێشتی لێژنەکە کرد، بە مەبەستی وەرگرتنی ڕوونکردنەوە لەبارەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکە لەگەڵ ھەرێمی کوردستان.

لەمبارەیەوە ڕێبوار بابکەیی، سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمان لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕوونی کردەوە: ”ڕوونکردنەوەکانی فەلاح مستەفا دڵخۆشکەر بوون“.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان بە فەلاح مستەفای ڕاگەیاندووە: ”ئەمریکا ھەرگیز ھەرێمی کوردستان جێ ناھێڵێت“. باسیشی لەوە کرد کە ”بریارەکانی ئەمریکا کاریگەرییان لەسەر ھەرێمی کوردستان نابێت“.

بە گوتەی سەرۆکی لێژنەکەی پەرلەمانی کوردستان، ڕاگرتنی ڤیزا بە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی کاتییە و تەنانەت مەشق و ڕاهێنانەکانی پێشمەرگەش دەست پێ دەکەنەوە.

Back to top button