عادل جوبەیر : تاوانەکانی ڕەژێمی ئێران لە ناوچەکە سنووری تێپەڕاندووە

 

عادل جوبەیر وەزیری ڕاوێژکاری کاروباری دەرەوەی سعوودیە سەرلە بەیانی ڕۆژی یەکشەم ٥/١٩ لە پرێس کۆنفرانسێکدا بۆ رۆژنامەوانان گووتی : بە ئاماژەدان بە پێشینەی کردەوە تیرۆریستیەکا نی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتانی عەرەبی وەک هاودەستی لە تەقینەوەکانی ( ئەلخبر ) لە سعوودیە لە هەشتاکان و هەروەها هەناردەکردنی تەقەمەنی لە رێگەی حاجیەکانی ئێران و ئاژاوەنانەوە لە کاتی فەریزەی حەج و پێدانی مووشەکی بالستیکی بە حووسیەکان بۆ لێدانی سعوودیە، لەو تاوانانەن کە تا ئیستاش کۆماری ئیسلامی ئێران لێی بەردەوامە .
ئەلجوبێر گووتی : سعوودیە بەردەوام پێداگرە بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و هەموو وڵاتانی کەنداویش ئەم ویستەیان هەیە ، بەڵام ئەگەر پێویست کات مگوڕانە وەڵامی هەر هەڕەشەو پێشێلکارییەک دەدەینەوە .
هەروەها گووتی:هەموو وڵاتانی کەنداو بە بێ جیاوازی بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچە یارمەتی ئەمریکا دەدەن .

جوبێر لە کۆتاییدا دەڵێت ئیمە خوازیاری شەڕ نین ، بەڵام شەڕ دەرکەمان پێ بگرێت وەها وەڵامێک بە کرداری دوژمن کارانە دەدەینەوە لە باوەڕی کەسدا نەبێت

Back to top button