بەرپرسێکی ئەمریکی : سولەیمانی داوای لە حزبووڵلا کردووە هاووڵاتیانی سڤیل بکەنە ئامانج
مایکڵ مەک کۆل، نوێنەری باڵای کۆماریخوازەکان لە ویلایەتی تەکساس، لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەی ئەمریکی ( یو ئێس تودەی ) دەڵێت: واشنتۆن زانیاری وردی لە بەر دەستە کە ئێران پلانی تایبەتی بۆ رفاندنی سەبازانی ئەمریکی هەبووە .
بە قسەی مەک کۆل، ئەو زانیاریانە وایان کرد پەنتاگۆن بۆ بەهێز کردنی پێگەی سەربازی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا جووڵەی نوێ بکات و چەک و کەرەسەی پێشکەوتوو هەناردە بکات .
کۆل هەروەها گوتوویەتی : قاسم سولەیمانی فەرماندەیی فەیلەقی قودسی سوپای تیرۆریستی پاسدارانی ئێران داوای لە میلیشیاکانی حزبووڵلا کردووە دەست بکەن بە ڕفاندنی سەربازانی ئەمریکی .
ئەو دەڵێت: بەرپرسانی ئەمریکا دەزانن ، قاسم سولەیمانی بەم زوانە لە گەڵ هەموو گرووپ و فیرقەکانی سەر بە ئێران لە عێراق و وڵاتانی تر کۆبوونەوەی ھەبووە و گوتوویەتی بە جەنگێنی ناراستەو خۆ لە دژی ئەمریکا دەوەستینەوە .
لە کۆتایی دا کۆل دەڵێت : سلێمانی لە پەیامێکدا بۆ حزبوڵلا و بە تایبەت بۆ گرووپێکی تیرۆریستی کە ئەزموونیان هەیە لە ڕفاندندا گوتوویەتی تەنانەت بۆتان هەیە کەسانی سڤیلی ئەمریکیش بڕفێنن .