وەزیری نەوتی عێراق لە ئەمریكا و ئێكسۆن مۆبیل قبولناكەین
دوای ئەوەی كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیلی ئەمریكا بڕیارییدا لە كێلگە نەوتەیەكانی بەسرە بكشێتەوە, بە هۆی ئەو كەشە نائارامەی لە ئەنجامی گرژی نێوان ئەمریكا و بەریتانیا دروست بوو, ئەمڕۆ سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق بە توندی رەخنەی لە بڕیاری كشانەوەی كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیڵی ئەمریكی لە شاری بەسرا گرت و رایگەیاند ئەم بڕیارە قبووڵكراو نیە.
میدیاكانی عێراق لە زاری غەسبانیان گواستەوە كە بڕیاری بەجێهێشتنی عێراق و كێشانەوەی كارمەندەكانی كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیڵی ئەمریكی هیچ بیانووەكی نیە و قبووڵی ناكەن.
وەزیری نەوتی عێراق هەروەها گوتوویەتی كە بەم زووانە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ بەرپرسانی كۆمپانیا ئەمریكیەكە ئەنجام دەدەن.
جێی باسە لەگەڵ گرژبوونی پەیوەندییەكانی واشنتن و تاران، كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیڵ بڕیاری دا كارمەندەكانی لە شاری بەسرای باشووری عێراق بكێشێتەوە.
سامر غەزبان هەروەها ئاماژەی بەوە داوە كە كێشانەوەی چەند كارمەندێك، ئەگەرچی ژمارەشیان كەم بووبێت، كاتیە و پەیوەندی بە دۆخی ئەمنیەوە نیە، بەڵكو هۆكاری سیاسی لە پشتەوەیە
جێی باسە دەبوایە كۆمپانیای ئێكسۆن مۆبیڵ پرۆژەی گەورە بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق ئەنجام بدات.