پاریس سانجێرمان بە پارەیەکی خەیاڵی کانتێ دەگوازێتەوە

بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەکانی بەریتانیا، یانەی پی ئێس جی بریاری کۆتایی داوە بۆ گواستنەوەی کانتێ و بۆ ئەوەش هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات.
هەر بە گوێرەی سەرچاوەکانی ئینگلتەرا، ئەو مووچەیەی کانتێ لە چێڵسی وەریدەگرێت یانە فەرنسییەکە دووقاتی ئەوە دەداتە یاریزانەکە و  ئەویش بە گەرمی پێشوازی لەو گواستنەوەیە دەکات.

ناسر خلێفی سەرۆکی پاریس سانجێرمان، گوتوویەتی، هەموو تواناکانتان بخەنە گەر بۆ گواستنەوەی یاریزانە فەرەنسییەکە بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لە لیگ وەن یاری بکات.

یاریزانە 26 ساڵییەکە تاوەکو 2021 گرێبەستی لەگەڵ چیڵسی کۆتایی نایەت، ئەم وەرزەش لەگەڵ یانەکەی لە 52 یاریدا 5 گۆڵ و 4 ئاسیستی هەیە

Back to top button